بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ لەدایکبوونی حەزرەتی ئەحمەد (د.خ)، بە پێشکەشکردنی بەرنامەی جۆراوجۆری فەرهەنگی، هونەری و ئایینی، ئاهەنگێکی گەورەی "ئاهەنگی ئوممەتی ئەحمەد (د.خ)" لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
ئەم بەرنامە تایبەتە کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 6ی خەرمانان لە ڕێڕەوی فێردۆسی لە شاری سنە دەست پێدەکات و خەڵکی گشتی دەتوانن لەم ڕێوڕەسمەدا ئامادەبن.
بە وتەی ڕێکخەران، بەرنامەی جۆراوجۆر بۆ ئەم چالاکییە دانراوە، لەوانە خوێندنەوەی مەولوودنامە، ژەنینی دەف، گرووپی هونەری نمایش، و بەرنامەی شاد و خێزانی.
لە ئاهەنگەکەدا کەسایەتییە هونەری و فەرهەنگییەکانی ئێران بەشدار دەبن،
سالانی رابردوو هەزاران کەس بەشداریی ئەم ئاهەنگەیان کردبووکە پێش بینی دەکرێت ئەمسا زیاتر لە 100 هەزار کەس بەشدار بن.
Your Comment